شارپرێس:
دەستەی پەخشی ئیسرائیلی ئاشکرایکرد،
دەزگا سەربازییەکانی ئیسرائیل و بەرپرسانی کۆشکی سپی دەستپێکردنەوەی شەڕیان
تاوتوێکردوەو ئامادەکارییەکان بۆ ئەو پرسە تەواوبوە، دەشڵێت، پێدەچێت ترەمپ
لەئایندەیەکی زۆر نزیکدا بڕیار لەوبارەیەوە بدات.
دەستەی پەخشی ئیسرائیلی
(کان) لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" ئەمریکا و ئیسرائیل لە
هەماهەنگییەکی تەواودان و هیچ لایەکیان بە بڕیاری دەستپێکردنەوەی شەڕ شۆک نابن".
دەستەی پەخشی ئیسرائیل
باسی لەوەشکردوە، بەرپرسانی ئیسرائیل پێیانوابوو کە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا
هێرشی سەر ئێران دەستپێدەکاتەوە، بەڵام لەناکاو لەلایەن ئەمریکاوە لەبارەی
دواخستنی هێرشەکە ئاگادارکرانەوە.
پێشتر، دۆناڵد ترەمپی
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندوو، بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران
دەستپێبکەنەوە، بەڵام لەسەر داوای سەرکردەی وڵاتانی ئیمارات، سعودیە و قەتەڕ
هێرشەکەی راگرتوە.