شارپرێس:
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، خۆشەویستییەکی زۆریان
بۆ گەلی کوردستان هەیە، دەشڵێت،" نامانەوێت ببینین هێرش دەکرێتە سەر خەڵکی
مەدەنی، چ بە درۆن بێت یان بە موشەک ".
جەی دی ڤانس لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەواندا لەبارەی هێرشەکانی ئێران و
گروپە چەکدارەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد،" هەرکاتێک هێرشی
درۆنی یان موشەکی هەر لایەنێک دەکاتە ئامانج، بەتایبەت خەڵکی مەدەنی ئەمە بە هیچ
شێوەیەک شتێک نییە کە ئێمە ئارەزوی بینینی بکەین ".
ئەوەشیخستەڕوو، ئاگربەستەکان هەمیشە بێ کەموکوڕی نین و هەندێک جار
پێشێلکارییان تێدا دەکرێت، بەڵام بەراورد بە هەفتەکانی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو
پێشێلکارییەکانی ئاگربەستەکە کەمیکردوە.