شارپرێس:
لەگۆڕانکارییەکی کتوپڕی دیپلۆماسیداو بەمەبەستی
ڕێگریکردن لەتەقینەوەی سەربازیی لەناوچەکە، میسر بەفەرمی هاتەسەر هێڵی قەیرانەکانو
نێوەندگیرییەکی چڕی بۆ نزیککردنەوەی بۆچونهكانى ئەمریکاو ئێران دەستپێکرد، چاودێرانیش
دهڵێن، ئەم پێشهاتە دوای ئەوەدێت، لەچەند کاتژمێری ڕابردودا مەترسی پچڕانی یەکجاریی
گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان بەهۆی ئاڵۆزییەکانی لوبنانەوە بڵاوبوەوە.
پەیوەندییەکان چۆن ئەنجامدران؟
بهگوێرهى لێدوانی فەرمی تەمیم خەلاف وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی میسر، بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی ئهو وڵاته، دوو پەیوەندی
تەلەفۆنیی جیاواز، بەڵام هاوکاتی ئەنجامداوە لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانو
ستیڤ ویتکۆن نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئامانجو تەوەرە سەرەکییەکانی دەستپێشخەرییەکە
ئەم جوڵه نوێیەی قاهیرە لەکاتێکدایە کە لەچەند
هەفتەی ڕابردودا دانوستانەکان بەهۆی ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە گەرموگوڕی بەخۆوە بینیبوو،
تیشکی سەرەکی گفتوگۆکان لەسەر ئەم خاڵانە بوو، گەڕان بەدوای ڕێککەوتنێکی سازان کە
تێیدا نیگەرانیو بەرژەوەندییەکانی هەم واشنتۆنو هەمیش تاران لەبەرچاو بگیرێت، لهگهڵ
پاڵنانی پرۆسەی گفتوگۆکان کە خۆی لەمەلەفی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، سوککردنی
سزاکانو کەمکردنەوەی گرژییە ئەمنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینێتەوە، ههروهها
وەزیری دەرەوەی میسر جەختیکردەوە، کە وڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لەهاوکارییکردن لەگەڵ
هاوبەشە هەرێمییەکان بۆ هێورکردنەوەی ڕەوشەکەو دورخستنەوەی تارمایی شەڕ لەناوچەکە.
