شارپرێس:
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانیان هێرشێکی بەرگرییان بۆسەر بنکەیەکی کۆنترۆڵی زەمینی سەربازیی ئێران لەدورگەی قشم ئەنجامداوە، ئەمەش دوای ئەوەی بنکەکانی ئەمریکا لەناوچەی کەنداو ڕوبەڕوی هێرشی موشەکیو درۆنی ئێرانی بونەتهوە.
بهگوێرهى بەیاننامەکەی سێنتکۆم، هێرشەکەی سەر دورگەی قشم، وەک وەڵامێک بوە بۆ پاراستنی هێزەکانیان، دوای ئەوەی ئێران چەندین موشەکو درۆنی ئاراستەی بنکەکانی ئەمریکا لەکوهیتو بەحرەین کردبوو.
وهكو ئاشكراكراوه، سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئەمریکا توانیویەتی زۆربەی هێرشەکان پوچەڵبکاتەوەو هیچ زیانێکی گیانی لەڕیزی سەربازانی ئەمریکیدا تائێستا تۆمارنەکراوە.
ئەم پەرەسەندنە سەربازییە خێرایانه، دۆخێکی توندی دڵڕاوکێی لەناوچەکەدا دروستکردوەو دەستبەجێ کاریگەری کردوەتەسەر بازاڕەکان، بە شێوەیەک نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەی 1.47٪ بەرزبوەوهو تهنها بهرمیلێك لهنهوتى خاو گەیشتە سەروی 97 دۆلار.