بارزانی پەیامێکی توند بڵاودەکاتەوەو چەکدانانی پێشمەرگە رەتدەکاتەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1293 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەسعود بارزانی سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە چەکدانان و رادەستکردنی بە حکومەتی عێراق دەکەن و دەڵێت، چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە، بەڵكو مێژوو و فیداكاری و و بیروباوەڕیەتی.


مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەیامێکدا دەڵێت،" ماوەیەكە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لەوبارەیەوە لێكدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنەڕوو".

ئەوەشیخستەڕوو،" لێرەدا پێویستە هەموو لایەك ئەوەیان لەبیر بێت كە پێشمەرگە لەدایكبووی خوێن و ڕەنج و فرمێسكی گەلی كوردستانە ".

بارزانی راشیدەگەیەنێت، چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژوو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی. چەكی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبوونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی ".