هۆکارێکی نوێی توشبون بە نەخۆشیی شەکرە ئاشکرا دەکرێت

تەندروستی

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 44 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژەران لە کۆنفرانسی "SLEEP 2026" ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسانەی لە هەمان کاتدا بەدەست بێخەوی و وەستانی کاتیی هەناسەدان لە کاتی خەودا دەناڵێنن، زیاتر ڕووبەڕووی مەترسیی توشبون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری 2 دەبنەوە.

 بەپێی توێژینەوەیەک، بێخەویی بە تەنیا مەترسیی تووشبوون بە شەکرە بە ڕێژەی 41% زیاد دەکات، لە کاتێکدا وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا ئەم مەترسییە بۆ زیاتر لە 4 ئەوەندە لای ژنان و 5 ئەوەندە لای پیاوان بەرز دەکاتەوە.
مەترسییە گەورەکە لە کۆبوونەوەی هەردوو کێشەکەدایە کە بە دۆخی "COMISA" دەناسرێت، بە جۆرێک مەترسیی تووشبوون بە شەکرە 6.5 جار بۆ پیاوان و 4.7 جار بۆ ژنان زیاد دەکات.
 زانایان جەخت دەکەنەوە کە ئەم دۆخە هۆکارێکی سەربەخۆیە بۆ دروستبوونی مەترسیی لەسەر دڵ و زیندەپاڵ، بۆیە ئامۆژگاریی دەکەن لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکاندا سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختە.
هەروەها توێژینەوەیەکی زانکۆی فلیندەرزی ئوسترالی ئاشکرای کردووە کە تووشبووانی ئەم حاڵەتە زیاتر لەوانی تر ڕووبەڕووی نەخۆشییەکانی دڵ دەبنەوە و ڕێژەی مردنی پێشوەختیان دەگاتە نزیکەی 50%.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی