شارپرێس:
دواى هێرشێكى توندى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆسه‌ر جۆرجیا میلۆنى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا، ئەنتۆنیۆ تایانی جێگری سەرۆک وەزیران‌و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، سەردانە بڕیار لێدراوەکەی بۆ ئەمریکا هەڵوەشاندەوە، تایانی ده‌ڵێت، "ئه‌وه‌ى تره‌مپ وتى سوكایه‌تى نییه به‌میلۆنى، به‌ڵكو سوكایه‌تیه به‌هه‌موو ئیتاڵیه‌كان".
ئەم بڕیارە لەدوای لێدوانەکانی دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا دێت سەبارەت بەجۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، لەدوای لوتکەی کۆمەڵەی حەوت (G7).
تایانی لەپۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نوسیویه‌تى، "ئەو وشە مەترسیدارو سووکایەتیپێکەرانەی کە تره‌مپ ئاراستەی جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانى کردن، سوکایەتین بەتەواوی ئیتاڵیا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، بڕیارماندا به‌هەڵوەشاندنەوەی ئه‌و سەردانەمان كه بڕیاربوو لە21ى 22ى ئه‌م مانگه‌دا بۆ ئه‌مریكا ئەنجامى بده‌ین".
بڕیاربوو وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا بەشداریی لەکۆڕبەندی ئیتاڵیا–ئه‌مریكا بۆ بازرگانی، وەبەرهێنان، زانست‌و داهێنان بکات لەشاری مەیامی لەویلایەتی فلۆریدا، کە چاوەڕواندەکرا مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش وتارێک لەکۆڕبەندەکەدا پێشکەشبکات.
ئەم بڕیارە دوای لێدوانەکانی تره‌مپ هات بۆ میدیایەکی ئیتاڵی کە تێیدا ڕایگەیاندبوو، میلۆنی لەکاتی لوتکەی کۆمەڵەی حەوتدا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە بەڕێوەچوو، "پاڕاوەتەوە" بۆ ئەوەی وێنەیەکی لەگەڵدا بگرێت.
تره‌مپ وتبوى، "زۆر دەیویست وێنەم لەگەڵ بگرێت، نەمدەویست بیگرم، بەڵام بەزەییم پێدا هاتەوە، پێدەچێت ئەو دڵخۆش بێت کە قسەم لەگەڵ کردوە، به‌ڵام نەدەبوو قسەی لەگەڵ بکەم".
له‌ڕێگه‌ى ئاژانسی ڕۆیتەرز-ه‌وه میلۆنی وەڵامێكى توندى تره‌مپى داوه‌ته‌وه‌و وتویەتی، "من بەڕاستی سەرسامم، نازانم بۆچی سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتوەکان بەم شێوەیە ڕەفتار لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا دەکات؛ ئەمەش جاری یەکەم نییە، تەنها دەتوانم بڵێم ئەمە مایەی بێهیواییە، چونکە ئەو هەمان ئاست لەتوندوتیژیی‌و پێداگریی بەرامبەر بەدوژمنانی ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریكا نیشان نادات، کە زۆر بەنەرمیتر مامەڵە لەگەڵ سەرکردەکانیاندا دەکات".
