یه‌كه‌م جوڵه‌ى ئیداره‌كه‌ى تره‌مپ دژى ناتانیاهۆ ده‌ستیپێكرد

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2952 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ئاشکرایکردوە، بەرپرسانی ئەمریکی لەئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، هەوڵی دۆزینەوەی کەناڵی پەیوەندیی نافەرمیی دەدەن لەگەڵ سەرکردە دیارەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل.


ئەم هەنگاوەش دوای پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لەناو ئیدارەی ترەمپ دێت بەرامبەر بەوەزیرە توندڕەوەکانی نێو حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆو هەبونی ئەو بڕوایەی کە گۆڕانکاریی لەدەسەڵاتی ئیسرائیلدا نزیکە.

لەم چوارچێوەیەدا، یائیر لەبید سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل، بەتوندی هێرشیکردوه‌تەسەر حکومەته‌كه‌ى ناتانیاهۆو بەبەرپرسیاری تێکچونی پەیوەندییە دەرەکییەکانی لەقەڵەمداوە، بەتایبەت لەگەڵ واشنتۆن‌و برۆکسل، بەهۆی سەرپێچیکردنی لەڕێککەوتنی ئەمریکاو ئێران بۆ کۆتایهێنان بەشەڕەکە، کە لوبنانیش دەگرێتەوە.

لەبید ئاماژەی بەتوڕەیی جەی دی فانس لەوەزیرە توندڕەوەکان‌و ڕەخنەکانی ترەمپ لەناتانیاهۆ کردوەو هۆشداریداوە، ئەگەر بەپەلە ئەم حکومەتە نەگۆڕدرێت، پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئیسرائیل بەتەواوی ده‌ڕوخێن.