شارپرێس:
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەجۆری "شاهید 101" لەپارێزگای ئەنبار، لەنزیک ماڵی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم کەوتەخوارەوە.
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەوە ئاگر لەسنوری ماڵ ومولکەكەى کەوتەوەو کۆنتڕۆڵکرا.
تائێستا لایەنە ئەمنییەکان هیچ ڕونکردنەوەیەکیان نەداوە کە ئایا درۆنەکە خراوەتە خوارەوە یان بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتوەتە خوارەوە.