یەكێك لەدیارترین سەركردەكانی قاعیدە كوژرا

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1335 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێك بەدیارترین سەۆكردەكانی قاعیدە بەناوی سامی عەریدی (ئەبو مەحمود شامی) لەبۆردومانێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسوریا کوژرا، کە یەکێکیش بوە بەو كەسانەی بەلایەن ئەمریکاوە داواكراوە.


لەپارێزگای ئیدلبی سوریا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش چەند ناوچەیەکی بۆردومانکرد، كەبەهۆیەوە سامی عەریدی (ئەبو مەحمود شامی) تێدابوە و کوژراوە، کە یەکێکە لەدیارترین سەرکردەکانی قاعیدەو لەلیستی داواکراوەکانی ئەمریکادابوو.

چەند سەرچاوەیەك بەڕۆژنامەی شەرقولئەوستیان ڕاگەیاندوە، لەبۆردومانەکەدا سامی عەریدی کراوەتە ئامانج کە هاوکات یەکێک لەدامەزرێنەرانی ڕێکخراوی حوراس دین بوە، ئەم ڕێکخراوە  ساڵی ڕابردوو بەفەرمی خۆی هەڵوەشاندەوە.

سامی عەریدی بەڕەگەز ئوردنییە و ساڵی 1973 لەدایکبوە، دکتۆرای لەزانستی شەرعیدا بەدەستهێاوەو ساڵانی 2014 و 2016 موفتی گشتی بەرەی نوسڕە بوە، ساڵی 2018 بوە یەکێک لەدامەزرێنەرانی ڕێکخراوی حوراس دین، ساڵی 2019ـش ئەمریکا پێنج ملیۆن دۆلار پاداشتیدا بەهەر کەسێک زانیاریی لەسەر ئەم کەسە بداتە هێزەکانیان.