بەدرۆن هێرشکرایەسەر بارەگایەکی هێزە کوردییەکان

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1015 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) رایگەیاند، لە دەورووبەری شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، سوپای پاسداران بە سێ درۆن هێرشی کردوەتە سەر هێزەکانیان، دەشڵێت، هێرشەکان هیچ زیانێکیان نەبوە.


یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) باڵی چەکداری پژاک لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە، هێزەکانی سوپای پاسداران بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو‌ هێرشیان کردە سەر دەوروبەی گوندی شیوێ لە نزیک شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان."

لەبارەی زیانەکانیشەوە دەڵێت، هێزەکانیان هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتوە، بەڵام باخ و رەزی خەڵکی ناوچەکە زیانیان پێگەیشتوە.

هێزەکانی (یەرەکە) هۆشداری بە هێرشبەران دەدات و رایدەگەیەنێت،" هەر هێرشێک بۆ سەر وڵاتەکەمان قبوڵکراو نییە و لەئەگەری دوبارەبونەوەدا، بەدڵنیاییەوە وڵامی پێویست دەدەینەوە."