شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند،
لانیکەم چوار جار ئێران هێرشی درۆنی کردوەتەسەر ئەو کەشتیانەی بەگەروی هورمزدا
تێدەپەڕن، یەکێک لە کەشتییەکانیش پێکراوەو زیانی بەرکەوتوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئێران پێشێلکاری
گەمژانەی ئاگربەست دەکات و لانیکەم چوار جار بە درۆنی خۆکوژ هێرشی کردوەتەسەر ئەو
کەشتیانەی لەگەروی هورمزدا تێدەپەڕین، کە لەئەنجامدا کەشتییەکی گەورە و گرانبەها
کراوەتەئامانج ".
ئەوەشیخستەڕوو، هێزەکانمان
توانیویانە سێ درۆنی دیکەی ئێرانی بخەنە خوارەوە.