​ئەمریکا دەستی بە هێرشەکانی سەر ئێران کردەوە

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2707 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، لەوەڵامی بەئامانجگرتنی کەشتییەکی بازرگانی لەگەروی هورمز، کۆگایەکی هەڵگرتنی موشەک و درۆن و چەند رادارێکی ئێرانیان کردوەتە ئامانج.


 هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەند شوێنێکی هەڵگرتنی موشەک و درۆن و چەند بنکەیەکی راداری ئێرانیان کردەئامانج، ئەوەش دوای ئەوەی هێزەکانی ئێران کەشتیی بازرگانی (Ever Lovely)یان لەگەروی هورمز کردە ئامانج ".

ئەوەشیخستەڕوو، ئەو کەشتییەی کرابوە ئامانج ئاڵای سەنگافوری لەسەر بوەو لەکاتی هێرشەکەدا لەنزیک کەناراوەکانی عومان بوە.

بەپەلە