بۆچی کاڵەک بژاردەیەکی باشە بۆ ئەوکەسانەی کۆلیسترۆڵیان بەرزە؟

تەندروستی

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 350 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کاڵەک بژاردەیەکی نایابە بۆئەوانەی کۆلیسترۆڵی خوێنیان بەرزە؛ چونکە کەمچەوری و کەمکالۆرییە، و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ئاو کە پرۆسەی هەرەس باشتر دەکەن و مژینی چەورییە زیانبەخشەکانکەمدەکەنەوە.

هەروەها دژەئۆکسانەکان و ڤیتامین «C»ی تێدایەکە پاڵپشتی تەندرووستیی دڵ دەکەن و هەوکردنەکانکەم دەکەنەوە.

ماڵپەڕی «کلێفلاند کلینیک» دەڵێت کاڵەک بەڕەنگە هێمنەکەی و تامە شیرین و ئاودارەکەی جیادەکرێتەوە، ئەمەش دەیکاتە بژاردەیەکی نموونەییبۆ ناو زەڵاتەی میوە یان بە تەنیا.

ئەم میوەیە بەهۆی ڕیشاڵ و ڤیتامینەکانەوەتەندرووستیی دڵ بەهێز دەکات، دژە شێرپەنجەیە،هەوکردنەکان کەم دەکاتەوە، و بەرگریی جەستە و تەندرووستیی چاو باشتر دەکات.

بۆ تووشبووانی شەکرەش گونجاوە؛ چونکە ئاو و ڕیشاڵەکەی ڕێگریی لە بەرزبوونەوەی لەناکاویشەکرەی خوێن دەکەن.

کاڵەک چەندین پێکهاتەی دژە شێرپەنجەی تێدایە؛دژەئۆکسانەکانی وەک بێتا کارۆتین، لۆتین،ڤیتامین A و C خانەکان لە زیانی رەگە ئازادەکاندەپارێزن. 
زیادبوونی ڕەگە ئازادەکان زیان بە ترشی ناوەکی(DNA) دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دروستبوونیخانەی شێرپەنجەیی، بەڵام دژەئۆکسانەکان بەبێلایەنکردنی ئەو رەگانە، بەرگریی لە جەستەدەکەن.

بەپەلە