شارپرێس:
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراقڕای گەیاندووە کە سیاسەتی نیشتمانیی نیشتەجێکردن بۆ ساڵانی 2025-2030 ئامانجی سەرەکی چارەسەرکردنی 50%ی قەیرانی نیشتەجێبوونە تا ساڵی 2030.
نەبیل سەفار، وتەبێژی وەزارەتەکە ڕوونیکردۆتەوە کە ئەم پلانە نوێیە نەخشەڕێگایەکی گشتگیرە و بە هاوکاریی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئامادەکراوە، کە تیشک دەخاتە سەر بەڕێوەبردنی زەوی، دابینکردنی دارایی و پێدانی قەرز،پەرەپێدانی ژێرخان و کەرەستەکانی بیناسازی.
بەپێی دواین ئامارەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان، عێراق بەدەست کورتهێنانی 2.300.000 بۆ 2.400.000 یەکەی نیشتەجێبوونەوە دەناڵێنێت.
گوتەبێژی وەزارەت دووپاتی کردۆتەوە کە لە ڕێگەیبەردەوامبوونی پڕۆژەکانی دروستکردنی شارەنوێیەکان و پشتبەستن بە سیستەمی گەشەپێدەریخانوبەرە، دەتوانرێت لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا نیوەی ئەم کورتهێنانە گەورەیە پڕ بکرێتەوە.دەشڵێت ئەم ڕوانگەیەش هاوتایە لەگەڵ پلانی سەرۆکوەزیران بۆ دابینکردنی 1.000.000 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیان.
وتەبێژەکەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەزموونی پێشووی دابەشکردنی زەویی بێخزمەتگوزاریی بە تەواوی کۆتایی پێهاتووە، چونکەزیانی هەبووە و بووەتە هۆی زیادبوونی گەڕەکە هەڕەمەکییەکان.
لەکۆتاییدا جەختی کردۆتەوە کە پڕۆژەکان تەنها بۆپایتەخت نین، بەڵکو فراوانکردنی دەرەوەی سەنتەری شارەکان لە تەواوی پارێزگاکانی عێراقدەگرێتەوە بۆ گەرەنتییکردنی گەیاندنی سەرجەم خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان پێش نیشتەجێبوون.