ئێران بەتوندی وەڵامی هێرشەكانی ئەمریكای دایەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3757 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكرد، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا، چەند پێگەیەکی سەربازی ئەو وڵاتەی لەناوچەی کەنداو کردوەتە ئامانج.


سوپای پاسداران ڕایگەیاند، هێزە دەریاییەکانیان بە بۆردومانکردنی پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لەناوچەکە وەڵامیان داوەتەوە.

سوپای پاسداران هۆشداریداو وتی، "ئەگەر دەستدرێژییەکان دوبارە ببنەوە، وەڵامەکەمان زۆر فراوانتر دەبێت." هەروەها جەختیان کردەوە بەگوێرەی رێککەوتنی ئاگربەست، کۆنترۆڵی هاتوچۆی دەریایی لەگەروی هورمز لای ئەوانە.

بەپەلە