سێ شاندی هەرێم لەبارەی موچەو رادەستکردنی داهاتەوە دەچنە بەغدا

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە لەم هەفتەیەدا سێ شاندی جیاوازی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بكەن، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەش کەمکردنەوەی رادەستکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆیە، کە بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە داهات کەمیکردوە.


میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردوەتەوە،" یەكەم شاند كە نوێنەرایەتیی لایەنی دارایی هەرێمی كوردستانە، بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی بەغدا بكات، ڕۆژی یەكشەممە دەست بە كۆبونەوەكانی دەكات لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق".

ئەوەشیخستەڕوو، تەوەری سەرەكیی گفتوگۆكانیشیان پرسی پێداچونەوە و كەمكردنەوەی بڕی ناردنی 120  ملیار دیناری مانگانەی داهاتی نانەوتیی كوردستانە بۆ بەغداد كە پێشتر حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندوە بەهۆی كەمبونەوەی داهاتی نانەوتیی و دەروازە سنورییەكان توانای دابینكردنی نیوەی ئەو پارەیەی هەیە.