ئێران گەشتی ئاسمانیی و جوڵەی بازرگانی لەگەڵ ئیمارات دەستپێکردەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 120 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران بڕیاریدا لە 30ی ئەم مانگەوە گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لەنێوان تاران و دوبەی دەستپێبکاتەوە، میدیای ئێرانیش دەڵێت، لەمڕۆوە جوڵەی بازرگانیش لەنێوان هەردوو وڵات دەستیپێکردوەتەوە.

دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران رایگەیاند، لەئەنجامی کەمبونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە، لە رۆژی 30ی حوزەیرانی 2026وە گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لەنێوان تاران و دوبەی دەستپێبکاتەوە، کۆمپانیا فڕکەوانییەکانیش دەستیان بە ئامادەکارییەکان و فرۆشتی بلیت بەو گەشتیارانە کردوە، کە دەیانەوێت لەنێوان هەردوو وڵاتدا گەشت بکەن.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ میدیای ئێرانی دەستپێکردنەوەی جوڵە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیمارات لەڕێی بەندەری "جەبەل عەلی" ئیماراتی راگەیاند.