شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی
هەرێم رایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای بەدواداچون و
لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگری، لەمانگەکانی 4 و 6ی 2026دا لەسنوری پارێزگاکانی
سلێمانی و کەرکوک ( سێ ) تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد.
دەزگای ئاسایشی
هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" تیرۆریستان بەناوەکانی ( چ.ئـ ، ت.ب.ر ، پ.ف.س ) دوای ئەوەی
هەوڵی هیجرەتیان داوە بەڵام لەبەر باری ئەمنی و داخستی هەموو ڕێگاکان لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە
بۆیان نەکراوە و لەپێشوتردا بڕیاری ئەوەیان داوە دەعوە بکەن و کاریان بڵاوکردنەوەی
ڤیدیۆ و نوسین و وێنەکانی داعش و فکرەی توندڕەوی بوە لە 10 پەیج و ئەکاونتی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی (فەیسبووک،
تیکتۆک، ئینستاگرام، تەلەگرام، یوتوب) کردوە، لەدوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر
داواکراوان دەستگیرکران ".
ئەوەشخراوەتەڕوو،
لە درێژەی لێکۆڵینەوەکاندا تیرۆریستان دانیان بەوەداناوە لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە
دەعوەیان کردوە و هانی گەنجان و هەرزەکارانیان داوە بۆ وەرگرتنی فکرەی توندڕەوی و
چونە ناو رێکخستنەکانی داعش و هیجرەتکردن بۆ ناو ڕیزەکانی داعش.
بەپێی
راگەیەنراوەکە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 2 لەیاسای تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە
لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.
