شارپرێس:
فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا (سینتکۆم) رایگەیاند،
لە ماوەی دوو رۆژی رابرادوا زیاتر 170 شوێنی سەربازییان لەناو خاکی ئێران کردوەتەئامانج.
فەرماندەیی هێزەکانی
ناوەندی ئەمریکا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" هێرشەکان سیستەمەکانی
بەرگری ئاسامانی و شوێنەکانی کۆگاکردنی موشەک و درۆن و بەلەمە سەربازییەکانیان لە
ناوچە کەناراوییەکانی نزیک گەروی هورمزیان کردوەتەئامانج ".
ئەوەشخراوەتەڕوو،
ئامانجی ئەو هێرشانە کەمکردنەوەی هێرشەکانی ئێرانە بۆ سەر کەشتییە بازرگانیی و
نەوتییەکانە، کە لەگەروی هورمزدا تێدەپەڕن.