ئێران وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکای دایەوە

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1630 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سوپای ئوردن خستنەخوارەوەی هەشت موشەکی لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە راگەیاند، کە لەئێرانەوە ئاڕاستە کرابون.


ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئوردن بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە توانیان هەشت موشەک تێکبشکێنن کە لەئێرانەوە ئاراستەی خاکی ئوردن کراوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتوەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هێزە چەکدارەکانی ئوردن چاودێری دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن و لەئامادەکاری تەواودان بۆ ئەوەی ئاسمانی وڵاتەکە بپارێزن و پارێزگاری لە سەروەری و ئارامی ئوردن بکەن.

هێزە چەکدارەکانی ئوردن ڕاشیگەیاند، رێگە بە هیچ لایەنێک نادەن ئاسمانی وڵاتەکەیان ببەزێنن.