شارپرێس:
زانکۆی
پۆلیتەکنیکی گەرمیان ڕایگەیاند، وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی
عێراق، بەفەرمی دانی نا به زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و سهرجهم کۆلێج و پهیمانگاکانی.
زانکۆی
پۆلیتەکنیکی گەرمیان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لهبڕیارێکی فهرمیدا له
ڕێکهوتی 9ـی 7ـی 2026، وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی
زانستی عێراق، دانپێدانانی فهرمی به زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و سهرجهم
کۆلێج و پهیمانگاکانیدا ڕاگهیاند، بهپێی ئهم بڕیاره، زانکۆکه دهخرێته ناو
ڕێبهری وهرگرتنی ناوهندی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ( 2026- 2027).
هەروەها لە
ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێکهاتەکانی زانکۆکە کە دانپێدانانیان بۆ دەرچووە
ئەمانەن:
١- کۆلێجی تەکنیکی کەلار (تەکنیکی پەرستاری،
ئەندازیاری کارەبا و کۆمپیوتەر، تەکنیکی شیکاری نەخۆشییەکان).
٢- کۆلێجی تەکنیکی کفری (تەکنیکی کارگێڕی کار،
تەکنیکی چارەسەری خۆراکی، تەکنیکی تەکنەلۆجیای زانیاری).
٣- کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی-ڕزگاریی (تەکنیکی
ژمێریاری، تەکنیکی میدیا).
٤- پەیمانگای تەکنیکی کەلار (تەکنیکی پەرستاری،
تەکنیکی ڤێتێرنەری، تەکنیکی ڕووپێوی، تەکنیکی تەکنەلۆجیای زانیاری، تەکنیکی
ژمێریاری، تەکنیکی کارەبا، تەکنیکی کارگێڕی کار، تەکنیکی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان،
تەکنیکی دیزاینی ناوەوە).
٥- پەیمانگای تەکنیکی کفری: (تەکنیکی تاقیگەی
پزیشکی، تەکنیکی ژمێریاری).
