موجتەبا خامنەیی لەژیاندایە؟. زانیاری گرنگ لەسەر تەندروستی ئاشكرادەكرێت

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1891 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، تەندروستیی موجتەبا خامنەیی، رێبەری ئێران بەرەو باشبون دەچێت و بەڵام، هێشتا وەک پێویست چاک نەبوەتەوە بۆ ئەوەی لەشوێنە گشتییەکان دەربکەوێت، لەكاتێدا باسلەوە دەكرا كە بۆچی لەمەراسیمی عەلی خامنەیی باوكی ئامادە نەبوو.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئێران بڵاویکردەوە، هەرچەندە تەندروستیی موجتەبا خامنەیی، رێبەری ئێران بەرەو باشبوون دەچێت، لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا وەک پێویست چاک نەبوەتەوە بۆ ئەوەی لە شوێنە گشتییەکان دەربکەوێت و قسە بۆ خەڵک بکات.

تەندروستیی موجتەبا خامنەیی یاخود مان و نەمانی لەژیاندا بوەتە جێگەی مشتومڕی زۆر لەناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتەدا، لە دوای دەستنیشانکردنی لەمانگی سێ وەک جێگرەوەی عەلی خامنەیی باوکی، تاکوو ئێستا موجتەبا لە راگەیاندنەکانیش دەرنەکەوتوە، تەنانەت وێنە و پەیامی دەنگیشی بڵاو نەکراوەتەوە.
موجتەبا خامنەریی لەدوای کوژرانی باوکی لە هێرشەکانی رۆژی یەکەمی جەنگەکە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل، بەسەختی بریندار بوو، بۆ ماوەیەکیش ئیسرائیل و ئەمریکییەکان بڕوایان وابوو، موجتەباش هاوشێوەی باوکی کوژراوە و لە ژیاندا نەماوە.