شارپرێس:
شاندێکی دانوستانکاری قەتەر بەمەبەستی هێورکردنەوەی گرژییەکان و زەمینەسازی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە فراوانەکان گەیشتە تاران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناوەڕۆکی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکاو ئێران ئەمڕۆ هەینی 10ـی تەمموزی 2026، بەئاژانسی رۆیتەرزی ڕاگەیاند، شاندێکی دانوستانکاری قەتەر لەتارانن و زنجیرەیەک کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران ئەنجام دەدەن.
ئامانجی سەرەکیی ئەم سەردانە کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکانی ناوچەکەو دۆزینەوەی زەمینەیەکی گونجاو بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستانە گشتگیرەکان.
بەوتەی سەرچاوەکە، گفتوگۆکان جەخت لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتن و تاران دەکەنەوە. هاوکات، شاندە قەتەرییەکە هەوڵ دەدات چارەسەر بۆ ئەو کێشە و ئاڵۆزییانە بدۆزێتەوە کە لەماوەی رابردودا بونە هۆی پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات.