شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن لەسەر داوای ئێران ڕازی بوە لەسەر دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، بەڵام ئاگربەست لەگەڵ تاران کۆتایی هاتوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەتروس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، ئێران داوا دەکات درێژە بەگفتوگۆکانمان بدەین، ئێمەش پێمان وتون باشە، بەڵام ئاگربەست هەر کۆتایی هاتوە.
ترەمپ وتیشی، لایەنی ئێرانی خۆیان داوای دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانیان کردوە، ئێمەش لەسەر ئەو داواکارییە ڕازی بوین، بەو مەرجەی هیچ جۆرە مەرجێکی پێشوەختە بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان نەخەنەڕوو.