شارپرێس:
ئەنجومەنی ڕێکخراوی دەریاوانی نێودەوڵەتی، بڕیارێکی دەرکردو داوای لەوڵاتانی ئەندام کرد دان بەهەوڵەکانی ئێراندا نەنێن بۆ سەپاندنی سەروەریی خۆی بەسەر گەروی هورمزدا.
رێکخراوەکە بڕیاری تارانی بۆ دامەزراندنی دەستەیەکی سەربەخۆ بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی جوڵەی کەشتیوانی لەو رێڕەوە ئاوییەدا، بە تاکلایەنە و نایاسایی وەسف کرد.
ئەنجومەنی رێکخراوی دەریاوانی نێودەوڵەتی بەتوندی سەرکۆنەی دروستکردنی ئەو بڕیارە سەربەخۆیەی ئێرانی کرد، رێکخراوەکە جەختی کردوەتەوە، پێویستە وڵاتان ڕوبەڕوی هەر هەوڵێک ببنەوە کە ئامانج لێی رێگریکردن یان ئاستەنگکردنی کەشتیوانی نێودەوڵەتی بێت لەو ناوچە ستراتیژییەدا.
ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە، ئاژانسی بلومبێرگ لەزاری هەڵسەنگاندنی سەربازیی وڵاتانی ڕۆژئاواوە بڵاویکردەوە، مەترسییەکان لە گەروی هورمزدا هێشتا زۆرن و مینی دەریایی لە ناوەڕاستی گەروەکەدا بڵاوکراونەتەوە.