شارپرێس:
ئەمڕۆ، لەسەر رێگەی سەرەکیی کەلار - باوەنور، ئۆتۆمبێلێکی جۆرینیسان پیکاب وەرگەڕاو لەئەنجامدا حەوت کەس بریندار بون.
سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند،" ڕوداوەکە لەنزیک گوندی تازەدێ ڕویداوە. ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی ناحیەی باوەنور رۆیشتووە، بەڵام
شۆفێرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکە و شەش سەرنشین
بریندار بون."
دەشڵێت، تەمەنی بریندارەکان جیاوازە و تێیاندا هەیەو لەدایکبووی ساڵانی 1956 و 1960ـە، هەروەها دوو منداڵی تەمەن نۆ ساڵانیشیان
لەگەڵدایە.
وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد، سەرجەم بریندارەکان گەیەندراونەتە
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بۆ وەرگرتنی چارەسەر. هاوکات تیمەکانی هاتوچۆ دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە بۆ زانینی هۆکاری وردی ڕوداوەکە.