شارپرێس:
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەهیچ سەردەمێکدا بەدوای جەنگدا نەگەڕاوەو دەڵێت، گەلی ئێران هەرگیز تەسلیمی ستەم نابێت.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند، لەکاتی دانوستانەکاندا بەفەرمی بەجێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیەندراوە، تاران "بەهیچ شێوەیەک متمانەی بەئەمریكا نییە"، ڕاشیگەیاند، ئێران لەوپەڕی ئامادەییدایە بۆ بەرگرییەکی گشتگیر ئەگەر بێت و ئەمریکییەکان خیانەت لەو تێگەیشتنانە بکەن کە لەناوانیاندا دروست بوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە و هەر جۆرە پێشێلکارییەک یان پاشگەزبوونەوەیەک لەلایەن واشنتنەوە، بە وەڵامێکی توند و بەرگرییەکی سەرتاسەری ڕوبەڕوو دەبێتەوە.