شارپرێس:
پیت هیگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە بە شێوەیەکی کرداری سەروەریی وڵاتەکەی بسەلمێنێت، ئەویش لەڕێگەی چەکداماڵینی سەرجەم ئەو میلیشیا چەکدارانەی کە لایەنگری ئێرانن، و بەرپرسیارێتی سەدان هێرشی توندن بۆسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا.
ئەم لێدوانە ڕۆژنامەوانییانە لە پەراوێزی گفتوگۆ فەرمییەکانیدا لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە بارەگای پنتاگۆن لە واشنتۆن هاتن. هیگسێت ڕایگەیاند میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێران بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی زیاتر لە 600 هێرشی جۆراوجۆر بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
لە ڕووی ئەمنیشەوە، وەزیری جەنگی ئەمریکا جەختی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگە پێکەوە سەرکردایەتیی تێکشکاندنی داعش دەکەن دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە مانگی ئەیلوولدا.