شارپرێس:
بەگوێرەی راپۆرتێکی پێگەی هەواڵیی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە هێزەکانیان لەناو خاکی سوریا و لوبنان بکێشنەوە.
ئەکسیۆس لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلییەوە بڵاویکردۆتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، بە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە پێویستە ئیسرائیل دەست بکات بە کشانەوە و سەرلەنوێ بڵاوکردنەوەی هێزەکانی لە دەرەوەی خاکی سووریا، و هانی داوە هەنگاوێکی هاوشێوە لە لوبنانیش بنێت.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمریکی، ترەمپ جەختی کردۆتەوە کە بوونی سوپای ئیسرائیل لە سووریا گرژییەکان زیاد دەکات و ڕەنگە ببێتە هۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا، و پێی گوتووە: "ئەوان ئێوەیان لەوێ ناوێت و پێویستە هێزەکانتان بکشێننەوە".
بەوتەی هەمان سەرچاوە، ترەمپ هەمان هەڵوێستی لەسەر لوبنانیش نیشانداوە و داوای هێورکردنەوەی دۆخەکەی کردووە بۆ ڕێگریکردن لە خراپتربوونی بارودۆخی ناوچەکە.