فەرمانی دەستگیرکردن بۆ یونس راوی و بەهار عەلی دەرچوو.. یەکێکیان دەستگیرکرا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەتۆمەتی سوکایەتی بە ئاینی ئیسلام فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەک لە یونس راوی و بەهار عەلی دەرچوو، بەهار عەلیش دوای دەستگیرکردنی بە کەفالەت ئازادکرا.


بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، بەهار عەلی سەرۆکی رێکخراوی "ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی" دەستگیرکراو فەرمانی گرتنیش بۆ یونس راوی توێژەر دەرچوە.

شارپرێس زانیویوتی، بەبڕیاری دادوەر و دوای یەکلابونەوەی سکاڵایەک لەسەریان، ئەمرۆ فەرمانی گرتن بۆ هەریەک لە بەهار عەلی و یونس ڕاوی دەرچوە و هەر ئەمرۆش لە شاری هەولێر بەهارعەلی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و فەرمانی گرتنی یونس راویش گشتاندنی بۆ کراوە بۆ سەرجەم بنکە و بازگەکان بەمەبەستی گرتنی.

ئەو تۆمەتەی ئاراستەیان کراوە، سوکایەتیە بە ئاینی ئیسلام و ئەمرۆ ژمارەیەک چالاکوان لەبەردەم دادگای هەولێرەوە ئاشکرایان کرد کە دادگا لەبەرژەوەندی ئەوان دۆسیەکەی یەکلایی کرۆدتەوە و حوکمی گرتنی بەسەر هەردوو سکاڵالێکراودا سەپاندوە و فەرمانی گرتنیان دەرچووە.