قوباد تاڵەبانی: زۆر دڵم بە گەرمیان و خەڵکە خۆشەویستەکەی دەکرێتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 160 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت،" زۆر جار وتومە کە زۆر دڵم بە گەرمیان و خەڵکە خۆشەویستەکەی دەکرێتەوە، رەنگە هەر بەهۆی ئەوەشەوە بوبێت کە لە هەر سەردانێکمدا بەردەوام فشارم لە بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان کردوە بۆ خزمەتکردنی زیاتر دەڤەرەکە ".


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند،" بۆ بەدواداچون بۆ بڕیار و راسپاردەکانی کۆبونەوەکەی مانگی نیسان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لەگەڵ بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان کۆبومەوە، دەستخۆشییم لێکردن کە دڵسۆزانە کاروبارەکانیان جێبەجێ کردوە".

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت،" داوام لێکردن بەبێ هیچ جۆرە جیاوازییەک و بەپێی تایبەتمەندی هەر ناوچەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان لە هەموو ناوچەکان جێبەجێ بکەن. هەروەها جەختیشم کردەوە بۆ گەشەپێدانی زیاتری دەڤەرەکە وەک یەک تیم پێکەوە کاربکەن و ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بکەن ".