هەڵوێستی نوێی ئەمریكا بەرامبەر پێشمەرگە ئاشكرادەكرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 691 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندوە، لەکۆبونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری جەنگی ئەمریکا، نوێنەری وەزارەتەکەیان بەشداربوەو جەخت لەڕۆلی هێزەکانی پێشمەرگە کراوەتەوە بەتایبەت لەڕوبەڕوبونەوەی شەڕی دژ بەداعش.


وەزارەتی پێشمەرگە لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، لەکۆبونەوەی نێوان عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و پێت هێگسێت، لیوا ڕوکن محەممەد سەعید، وەک نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداربوە.

ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەتویتێکی وەزیری جەنگ کردوە، کە جەخت لەوە دەکاتەوە، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، هێزی سەرەکی و بنەڕەتی دەبن بۆ ڕابەرایەتیکردنی شەڕی دژی داعش لەقۆناغی داهاتودا، ئەمەش بەتایبەتی لەدوای کۆتایهاتنی ئەرکی فەرمی (OIR)هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەعێراق.

هەروەها ڕاگەیەنراوەکە باسی لەوە کردوە، وەزیری جەنگی ئەمریکا جەختی لەڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان شانبەشانی سوپای عێراق کردەوە، کە ئەمەش نیشانەی بەردەوامی متمانەی هاوپەیمانانە بەتوانای مرۆیی و سەربازی هێزی پێشمەرگە لەڕوبەڕوبونەوەی تیرۆردا.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا جەختی کردەوە، کە کۆتاییهێنان بەئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق لەکۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتودا جێبەجێ دەکرێت، کە 30ـی ئەیلول کۆتایی دێت.