شارپرێس:
دژەتیرۆری
کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی ئەمشەوی سەر شاری هەولێری
بڵاوکردەوەو دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.
بە گوێرەی ئەو
زانیارییانەی دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردوەتەوە، ئەمشەو چوارشەممە 15ی تەممووزی
2026، لە کاتژمێرەکانی 20:53 تا 21:20، هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی
بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ
زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.
هاوکات، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند،" لەئێستادا ئاسمانی هەولێر بەڕوی گەشتە ئاسمانییەکان کراوەیە و گەشتەکان بەردەوامن ".