شارپرێس:
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "هێرشی مووشەكیی سوپای پاسداران بۆ سەر ئۆردووگای كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە ناوچەی زرگوێزەڵە بە توندی شەرمەزار دەكات و هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ بنەماڵەی گیانبەختكردووان و گەلی كوردستان دەربڕی".
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە "هێرشی مووشەكیی سوپای پاسداران بۆ سەر ئۆردووگای كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە دەوروبەری زرگوێزەڵە كردەوەیەكی تیرۆریستییە".
هەروەها پژاك هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی نۆ پێشمەرگەی شەهیدی كۆمەڵە و سەرجەم گەلی كوردستان كرد.