شارپرێس:
ئێران لەژێر ئاگری حەوتەمین شەوی هێرشەکانی
ئەمریکادا دەناڵێنێت؛ بهرهبهیانى ئهمڕۆ تەقینەوەی بەهێز چەند شارێکی باشوری وڵاتەکەى
ههژاندو سوپای پاسدارانیش هەڕەشەی وەڵامدانەوە لەکەنداوو وڵاتانى دهوروبهرى دەکات.
ئاژانسی "مێهر"ی ئێرانی، بڵاویكردهوه،
درهنگى شهوى ڕابردوو و بهرهبهیانى ئهمڕۆ، چەند تەقینەوەیەکى زۆر بههێز لەشارەکانی
(قشم، بوشەهر، سیریکو بەندەر عەباس) لەباشوری ئەو وڵاتە ڕویانداوە.
هاوكات تەلەفزیۆنی فەرمی ئێرانیش جەختیکردەوە،
دەنگی سێ تەقینەوە لەناوچەی "بەمانی" لەشاری سیریک لەپارێزگای هورمزگان
لەباشوری وڵاتەکە بیستراوە.
ئەم ڕوداوانەش دوای ئەوەدێن، فەرماندەیی ناوەندی
ئەمریکا (سێنتکۆم)، شهوى ڕابردوو ڕایگەیاند، گەڕێکی نوێی هێرشەکانی بۆسەر ئێران لەکاتژمێر
11ی شەو بەکاتی بەغدا دەستپێکردوەو تاوهكو بهرهبهیانیش بهردهوام بوه، ئەمەش
بۆ حەوتەمین شەوی لەسەریەکە کە هێرشەکان بەردەوامن.
ئەم پێشهاتە خێرایانە لەکاتێکدان، ناوچەکە بەدەست
گرژییە ئەمنییەکانەوە دەناڵێنێت، کە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ناوچەکانی ئێرانو
وەڵامدانەوەی سوپای پاسداران بەبەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەچەند وڵاتێکی
کەنداو دروستبون.
