ئەو پەیامەی ئەمریکا کە عەلی زەیدی گەیاندی تاران ڕەتیکردەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 269 جار خوێندراوه‌ته‌وه


عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەردانەکەی بۆ ئێران پەیامێکی ئەمریکای بە بەرپرسانی ئەو وڵاتە گەیاندووە، بەڵام لەلایەن ئێرانەوە ڕەتکراوەتەوە، ئەوەش بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز-ی ئەمریکی.

ڕۆژنامەکە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، ئێران پێشنیازێكی ئاگربەستی کاتيی ئەمریکای رەتکردووەتەوە، کە ترەمپ لە رێگەی عەلی زەیدییەوە دوای سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی، گەیانديیە بەرپرسانی تاران، هەرچەندە پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە زەیدی هیچ پەیامێکی ئەمریکای بۆ ئێران پێ نیە.

رۆژنامەكە، لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە ئاشکرایکردووە، تاران ئەو پێشنیازەی رەتکردووەتەوە، بەو پێیەی ئەم پێشنیازە پرسی هەژموونی بەسەر گەرووی هورمز یەكلانەكردووەتەوە.

تا ئێستا لایەنی عێراقیی بە فەرمی ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردوەتەوە، بەڵام عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دواین چاوپێکەوتنیدا وتبوی، ئێران پێویستی بە پەیامهێنان و نێوەندگیر نیە، چونکە هەم خۆیان دەتوانن ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا قسە بکەن، هەم نێوەندگیریش هەن.