سێ کۆمپانیای فڕۆکەوانی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان بۆ هەولێر درێژکردەوە

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی زیادبونی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و دەستپێکردنەوەی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر شاری هەولێر، سێ کۆمپانیای فڕۆکەوانی تورکی  هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر درێژکردەوە.


ھەریەک لە کۆمپانیا ئاسمانییەکانی (تورکیش ئێرلاین) و (Ajet)  تا کۆتایی مانگی تەمموز و کۆمپانیای (پێگاسۆس)یش تا 27ی تەمموز بەھۆی دۆخی ئەمنی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، ھەڵوەشانەوەی سەرجەم گەشتەکانیان بۆ ھەولێر درێژکردەوە.

ئەم کۆمپانیایانە بڕیارەکە وەک ھەنگاوێکی خۆپارێزی بۆ پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران دەبینن، چونکە بەھۆی بارودۆخی ئێستای شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، دۆخی ئاسمانی ناوچەکە بە شێوەیەکی بەردەوام چاودێری دەکرێت.

ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە، ئەم کۆمپانیایانە ڕۆژی 22ی تەمموز ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گەشتەکانییان بۆ ھەولێر درێژکردەوە ، ئەمڕۆش بڕیارەکەیان بۆ کۆتایی مانگى تەمموز درێژکردەوە.