شارپرێس:
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا لەسەر بانگهێشتی فەرمیی دۆناڵد ترەمپ دەچێتە کۆشکی سپی و کۆدەبنەوە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بنیامین ناتانیاهۆ، سێشەممە سەردانی واشنتن دەکات و لەکۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، ئەم کۆبونەوەیە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ترەمپ ئەنجامدەدرێت، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێشهاتە ئەمنییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیادکردنی هەماهەنگییەکانی نێوانیان.