ئێران بۆ سەربازانی ئەمریکا: بلیتی بێبەرامبەرو راستەوخۆی دۆزەخمان بۆ ئامادەکردون

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 143 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا هەڕەشەی توند لەئەمریکا دەکات و دەڵێت، لەمەودوا هەر هاوڵاتییەکی ئێرانی بکوژرێت، ئەوانیش لەبەرامبەردا سەربازێکی ئەمریکی دەکوژن.


سەرلەشكرعەلی عەبدوللاهی، فەرماندەی قەرارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەکردوە،" بۆ هەر هاوڵاتییەکی ئێرانی کە شەهید دەبێت، سەربازێکی ئەمریکی لەناودەبەین، بلیتی بێبەرامبەرو راستەوخۆی دۆزەخمان بۆ ئامادەکردون ".

 ئەوەشیخستەڕوو،" ئێمە پێش ئەم ئۆپەراسیۆنەش ئەم پرەنسیپەمان بۆ دوژمن نیشانداوە، لەم ساتەوەختەوە هاوکێشەیەکی یەکلاکەرەوە لە بەرەکانی شەردا جێگیرکراوە ".