شارپرێس:
دۆناڵد
ترەمپ رایگەیاند، لەمەودوا هەر کەشتییەک لەگەروی هورمز زیانی پێبگەیەنرێت، لەو
پارانەی ئێران قەرەبوو دەکرێنەوە کە لەژێر دەستی ئەمریکادایە.
دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەپەیامێکدا کە لە سەکۆی ( ترۆس
سۆشیال ) بڵاویکردوەتەوە،" لەئێستاوە تاکو کاتێکی نادیار، هەر کەشتییەک لە
گەروی هورمز زیانی پێبگەیەنرێت، لەو پارانەی ئێران قەرەبوو دەکرێنەوە کە لەژێر
کۆنتڕۆڵی ئەمریکادایە ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
دەکرێت ئەو زیانانە زۆر گەورە بن، بەڵام قەرەبووکردنەوەی ئەو کەشتیانە بە پارەی
ئێران کارێکی دادپەروەرانەیە ".