شارپرێس:
دەستەی کەشناسی عێراق، پێشبینی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما ده‌كات لەماوەی ئه‌م هەفتەیه‌دا، وەزارەتی گواستنەوەو گه‌یاندنى عێراقیش له‌وباره‌یه‌وه زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ڕاگەیەندراوێکی فەرمی وەزارەتی گواستنەوەو دەستەی کەشناسیی عێراق، لەناوەڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه شەپۆلێکی هەوای مامناوەندو فێنک لەباشوری ئەوروپاوە ڕوو لەناوچەکە دەکات، ئەم شەپۆلە دەبێتە هۆی نزمبونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما، بەشێوەیەک کە لەتێکڕای ئاسایی ئەمکاتەی ساڵ نزمتر دەبن.
کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر هەرێمی کوردستان‌و ناوچەکانى زیاتر ده‌بن، وه‌كو ده‌سته‌كه‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێن، هەرێمی کوردستان‌و ناوچەکانی ناوەڕاستى عێراق، زۆرترین سودمەند دەبن لەم شەپۆلەو کەشوهەوایان بەشێوەیەکی بەرچاو فێنک دەبێت‌و تاقه‌تپڕوكێنى پله‌كانى گەرمای هاوین کەمدەبێتەوە.
بۆ ناوچەکانی باشور ئاماژه به‌وه‌كراوه، "کەمترین کاریگەرییان بەردەکەوێتو پلەکانی گەرما تەنها کەمێک دادەبەزن، بەمەش کەشی گەرمی هاوینە لەو ناوچانە بەردەوامدەبێت.
هه‌روه‌ك ده‌سته‌ى کەشناسی دڵنیایی دەدات کە تا کۆتایی ئەم مانگە (مانگی تەمموز)، پلەکانی گەرما لەهیچ ناوچەیەکی عێراق ناگاته 50 پلەی سلیزىو ئەم فێنکبونەوەیەش بەشێوەیەکی کاتیی دەبێت؛ لەناوەڕاستی هەفتەدا (ڕۆژانی دوشەممە، سێشەممەو چوارشەممە) دەگاتە لوتکە، بەڵام لەکۆتایی هەفتەوە پلەکانی گەرما دوبارە هێدی هێدی ڕوو لەبەرزبونەوە دەکەنەوە.
