وێستگەی داهاتوی زەیدی ئاشکرادەکرێت.. دوای تورکیا دەچێتە کوێ؟

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 323 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ماوەی چەند رۆژێکە عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران دەستی بە زنجیرەیەک سەردانی فەرمی بۆ چەند وڵاتێکی جیهان کردوە، یەکەم وێستگەی سەردانەکەی لەواشنتۆنەوە دەستپێکرد و دواتر چوە تاران، سبەینێش سەردانی تورکیا دەکات و لەوێشەوە ڕودەکاتە سعودیە.

سەرچاوەیەک لە ئاژانسی هەواڵی "شەفەق نیوز"ی راگەیاندوە،" بڕیارە سبەی دوشەممە عەلی زەیدیی سەردانێکی فەرمی بۆ وڵاتی تورکیا ئەنجامبدات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبێتەوە، رۆژی پێنجشەممەی کۆتایی ئە، هەفتەیەش دەچێتە سعودییە و چەند رێککەوتنێک لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە واژۆ دەکات ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەردانەکەی زەیدی بۆ سعودیە بەمەبەستی زیادکردنی هەماهەنگییە ئەمنییەکان دەبێت لەنێوان هەردوو وڵات، هەروەها کاریگەری جەنگ لەسەر سەقامگیری ئەمنی و ئابوری لەسەر ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.