شارپرێس:
پۆلیسی گەرمیان هۆکاری
کوژرانی هاوڵاتییەک لەناو مزگەوتێکی قەزای کەلار ئاشکرادەکات و دەڵێت، ڕوداوەکە
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
گەرمیان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمشەوی یەکشەممە
لەناو مزگەوتی تەقوای قەزای کەلار تەقە لەهاوڵاتیەک کرا بەناوی ( کەرەم ئیبراهیم ڕەمەزان
) لەدایکبووی 1963 و بەسەختی بریندارکرا، پاش
گەیاندنی بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
".
ئەوەشیخستەڕوو، پۆلیس زانیاری هەیە ڕوداوەکە بەهۆی کێشەیەکی
کۆمەڵایەتیەوە بوەو تۆمەتبار ناسراوەو لەئێستادا مەفرەزە و ليكۆڵەرانی پۆلیس چونەتە
شوێنی ڕوداوەکەو لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکردوە.
پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەشکرد، تیمەکانیان سەرقاڵی کۆکردنەوەی
زانیارین و لە هەوڵی دەستگیردنی ئەنجامدەری
تاوانەکەدان.