مەسرور بارزانی: ئێمە ڕازین لەو پەیوەندیيەی لەگەڵ حکومەتی عێراق هەمانە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 234 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕازین لەو پەیوەندییەی لەگەڵ حكومەتی عێراق هەیانەو دەڵێت، داوا دەکەین بەغدا پێداچونەوە بەبڕیاری پێشوی ڕادەستکردنی 120 ملیار دینارەکە بکات. 


مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌كۆنگرەیەكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند هێشتا گرژییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ كۆتاییان نه‌هاتوه‌و به‌شێكی‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێم به‌هۆی‌ ئه‌و ئاڵۆزییانه‌وه‌یه‌.

وتیشی،" هیچ کات هەرێمی کوردستان بەشێک نەبوە لەکێشەکانی ناوچەکەو دەشڵێت، هه‌رچی‌ پێمان بكرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان درێغی‌ ناكه‌ین.

مەسرور بارزانی جەختیشی كردەوە، كە ئاینده‌یه‌ی‌ زۆر باشتر چاوه‌ڕێی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێم ده‌كات.