شارپرێس:
پێگەی هەواڵیی (ئەکسیۆس) لەزاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ئاشکرایکرد، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بەپەلهی نێوان محەمەد بن سەلمانو دۆناڵد ترەمپ، هۆکاری سەرەکی بوە لەپاشگەزکردنەوەی واشنتۆن لەوەشاندنی گورزێكى سەربازیی قورس بۆسەر تاران، ئەمەش دوای ئەوەی سعودیە نیگەرانیی قوڵی خۆی لەتێکچونی ئاسایشی ناوچەکە گەیاندوەتە کۆشکی سپیو داوای هێورکردنەوەی دەستبەجێی دۆخەکەی کردوە.
بهگوێرهى زانیارییهكانى ئەکسیۆس، شازادەی جێنشینی سعودیە ڕاستەوخۆ هۆشداریداوە لەمەترسیی فراوانبونی بازنەی پێکدادانەکانو تێکچونی سەقامگیریی بازاڕی وزە، ئەمەش وایکردوە کە ئەمریکا چاو بەبڕیارە سەربازییەکەیدا بخشێنێتەوە.
هاوکات مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، تاران لەژێر فشاری توندی واشنتندا ڕازیبوە بەمەرجەکانی ئەمریکا بۆ چونە ناو ڕێککەوتنێک سەبارەت بەداماڵینی چەکو پاراستنی ئاسایشی دەریایی.
ئەم هەوڵە دیپلۆماسییە دوای ئەوەدێت، دۆناڵد ترەمپ لەفەرمانێکی کتوپڕدا هێرشێکی بەرفراوانی بۆسەر ئێران هەڵوەشاندەوەو لەڕێگەی پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ"ەوە ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لەبەرزترین ئاستی ئامادەباشیدا بون بۆ بەکارهێنانی هێزێکی ئاگرینی بێوێنە کە جیهان لەدوای جەنگی جیهانیی دوەمەوە وێنەی نەبینیوە، بەڵام وەک ترەمپ ئاماژەی پێداوە، لەسەر داوای ئێرانو هاوپەیمانانی هەرێمایەتی (سعودیە)، ڕەزامەندیداوە بەڕاگرتنی کاتیی ئۆپەراسیۆنەکە، بەو مەرجەی تاران بەخێرایی تەواوی مەرجەکانی واشنتۆنو ئیسرائیل جێبەجێبکات کە گرنگترینیان کردنەوەی تهواوهتى گەروی هورمزو کۆتاییهێنانی یەکجارەکییە بەپرسى ئەتۆمیی ئێران.
