شارپرێس:
میدیای فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، بانکی فیدراڵی ئەمریکی
بڕی 500 ملیۆن
دۆلاری بۆ عێراق رەوانە کرد.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق لەزاری بەرپرسێکەوە بڵاویکردەوە،
بانکی فیدراڵی ئەمریکا گوژمەیەکی دیکەی دۆلاری کاشی بۆ بانکی ناوەندی عێراق ناردوە،
کە بڕەکەی 500 ملیۆن دۆلارە
.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو پارەیەی نێردراوە، بە رەزامەندی
بانکی ناوەندی عێراق بۆ مامەڵەکانی پەیوەست بە گەشتیاران و حەواڵە دەرەکییەکان
بەکاردەهێنرێت.
ئەو پارەیەی ئەمریکا بۆ عێراقی ناردوە، بریتییە لەپارەی
ئەو نەوتەی لەچەند مانگی رابردودا عێراق فرۆشتونیی، چونکە لەدوای ساڵی 2003وە پارەی
داهاتی نەوتی عێراق دەچێتە بانکی فیدراڵی ئەمریکا، دواتر ئەمریکا ئەو پارەیە دەنێرێتەوە
بۆ عێراق.