شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامە
بەراییەکاندا دەرکەوتوە ڕوداوی بریندارکردنی موکری حسێن یەزدان پەنا کردەوەی
تیرۆریستی نەبوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەڕونکردنەوەیەکدا
دەڵێت،" لە ڕێکەوتی 3ی ئابی 2026، لەئەنجامی ڕوداوێکی
نەخوازراودا کەسێک بە ناوی (موکری حسێن یەزدان پەنا) بریندار بو ".
ئەوەشیخستەڕوو،" دەستبەجێ تيمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان
بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی بەڵگەوتاوانی هەولێر، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد. لە ئەنجامە
بەراییەکاندا دەرکەوتووە کە ئەو روداوە کردەوەی تیرۆریستی نەبوە ".
پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشکرد، لێکۆڵينەوە لە ڕوداوەکە بەپێی
ڕێکارە ياساييەکان بەردەوامە.