شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر گەنجێکی بەڕەچەڵەک تورک لەئاوی دوکان
خنکا و لەئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی شارپرێس کەوتوە، ئەو
کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 20 ساڵە و ناوی عەبدوڵا نازمە، خەڵکی وڵاتی تورکیایە و نزیکەی پێنج
ساڵە لەناحیەی پیرەمەگرونی سەر بە قەزای دوکان نیشتەجێی و پیشەی فیتەرە.
شارپرێس زانیویەتی، تاکو ئێستا نەتوانراوە تەرمی ئەو
گەنجە خنکاوە بدۆزرێتەوەو تیمەکانی مەلاوانی و بەشێک لەخەڵکی ناوچەکە بەدوای
تەرمەکەیدا دەگەڕێن.