هێرشەکان دەستیانپێکردەوەو دەنگی دوو تەقینەوە لەباشوری ئێران بیستران

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1163 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیای ئێران بڵاویکردوەتەوە، لە دورگەی قشم لەباشوری ئێران دەنگی دوو تەقینەوە بیستران، کە لەئەنجامی روبەڕوبونەوەی هێرشی دوژمن بۆ سەر ئەو ناوچەیە رویانداوە.


ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی نزیک لەسوپای پاسداران ئاماژەی بەوەکردوە،" لەئەنجامی چالاکبونی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێران و روبەڕوبونەوەی هێرشی دوژمن، دەنگی دوو تەقینەوە لەباشوری ئێران بیستران ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، تاکو ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی زیانەکان و چۆنێتی هێرشەکان نەزانراوە.